سەردار ئیسماعیل قائانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا، زایۆنیستەکانی ئاگادار کردەوە: زایۆنیستەکان دەبێ بزانن ئەوانەی کە لەگەڵ ئێوەی یەزیدی وەستاون و شەڕیان کردووە، بە ڕۆحی عاشورا و باوەڕی حوسێن، هەمان باوەڕی هەتاهەتایی لە دڵیاندا هەیە: هەموو ڕۆژێ عاشورا و هەموو خاکێ کەربەلایە.
سەردار قائانی ڕایگەیاند: ئێوەی زایۆنیستەکان دەبێ هەموو لوبنان بەجێبهێڵن، چونکە ئەم خاکە مەیدانی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە، نەک گۆڕەپانی یاری داگیرکەران.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر زایۆنیستەکان ئەمڕۆ بە ئارەزووی خۆیان پاشەکشە نەکەن، سبەی بە زەلیلی و شکست ناچار دەبن هەڵبێن.
وتی: ساڵی ٢٠٠٠ و ئیرادەی مێژوویی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بینت جبەیل لەبیر مەکەن؛ ئەو بەڵێنە هێشتا زیندووە و گومانی تێدا نییە کە هەمان دیمەن دووبارە دەبێتەوە.
Your Comment